کرێکارێکی خەڵکی سنە لە شاری قوم گیانی لە دەست دا

کرێکارێکی لاوی خەڵکی سنە بە ناوی کامران سەڵەواتی تەمەن ٢٩ ساڵ کە چەند ڕۆژ پێش و لە کاتی کار کردن لە کارخانەیەکی بەرهەمهێنانی بۆڕی بە هۆی ئەوەی ماددەس

١٢ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٧:٤٤


هەنگاو: چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

کرێکارێکی لاوی خەڵکی سنە بە ناوی کامران سەڵەواتی تەمەن ٢٩ ساڵ کە چەند ڕۆژ پێش و لە کاتی کار کردن لە کارخانەیەکی بەرهەمهێنانی بۆڕی بە هۆی ئەوەی ماددەی تەواوەبووی داخ بە سەریدا ڕژابوو و تووشی سووتان ببوو، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بە هۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری قوم گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کامران سەڵەواتی هەفتەی ڕابردوو لە کاتی کار کردن تووشی ئەو ڕووداوە بووە و ٨٠٪ی جەستەی سووتاوە.

جێگای ئاماژەیە کە کامران سەڵەواتی خێزاندار و باوکی منداڵێکە. ناوبراو خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری ساوە بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە