کرێکارێکی خەڵکی سنە لە هەولێر گیانی لە دەست دا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شاری سنە کە لە شاری هەولیر سەرقاڵی کرێکاری بوو، بە هۆی

٢٢ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١١:١٣

 

پشتوانی لە هەنگاو

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شاری سنە کە لە شاری هەولیر سەرقاڵی کرێکاری بوو، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شممە ٢١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (١١ی مارسی ٢٠٢١)، لاوێکی خەڵکی سنە بە ناوی “ کەیوان عەلیزاده” تەمەن ٢٨ ساڵ لەکاتی کارکردن لە هەولێر بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکەی ئاگادار، ناوبراو لەکاتی جۆشکاری و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە.

کەیوان عەلیزاده خەڵکی گوندی “پەتڵیەر” سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی ڕۆژهەڵاتی شاری سنە بووە و ماوەی ساڵێک بوو کە لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە