کرێکارێکی خەڵکی سنە لە هەڵەبجە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی شاری سنە لە کاتی کار کردن لە هەڵەبجە بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

١٣ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٥:١١

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی شاری سنە لە کاتی کار کردن لە هەڵەبجە بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، هاوولاتییەکی خەڵکی گوندی مێراوی سنە بە ناوی کیلاب ڕەحمانی تەمەن ٥١ ساڵە لە کاتی کار کردن لە هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو ڕایگەیاند کە کیلاب ڕەحمانی لە کاتی کارکردن لە تەوێڵە و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست داوە.
 

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەر (٢٦ی ئۆکتۆبر)، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی کەیوان حەسەنی تەمەن ٣٠ ساڵ لەکاتی کار کردن لە شاری بانە بە هۆی داڕمانی بیری ئاو گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە