کرێکارێکی خەڵکی سەردەشت بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری شاری سەردەشت لە کاتی کار کردن و بە هۆ ڕ

١ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١١:٠٩

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری شاری سەردەشت لە کاتی کار کردن و بە هۆ ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٢ی جولای ٢٠٢١)، کرێکارێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “خدر موساپوور” لە کاتی کار کردن بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خدر موساپوور لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوەکارە لە گوندی کونە مشکێ و بە هۆی داڕمانی دیوار گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە