کرێکارێکی خەڵکی سەقز گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

١٨ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٢٢:١٨

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ئومید شافێعی لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکاره لە شەقامی تێلێگرافی ئەو شاره بە هۆی بەربوونەوە لە نۆهەمی سێهەم بە سەختی بریندار بوو.

هەنگاو زانیویەتی کە ئومید شافێعی دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

ئومید شافێعی ئۆساکار و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی کرێکارانی بیناسازی شاری سەقز بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە