کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی کوردی خەڵکی سەوڵاوا لە کاتی کار کردن لە بەندەر عەباس هەڵکەوتوو لە باشووری ئێران بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

٢٦ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١١:١٤


هەنگاو: کرێکارێکی کوردی خەڵکی سەوڵاوا لە کاتی کار کردن لە بەندەر عەباس هەڵکەوتوو لە باشووری ئێران بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٣ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، لاوێکی خەڵکی گوندی دەل سەر بە شاری سەوڵاوا لە کاتی کار کردن لە بەندەر عەباس بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.


هەواڵنێری هەنگاو لە سەوڵاوا ناسنامەی ئەو کرێکارە لاوەی ”عەباس خوزم“ ڕاگەیاندووە.


ئەو کرێکارە لە کۆمپانیایەک سەرقاڵی کار بووە و دوای ئەوەی تووشی ئەو ڕووداوە بووە پێش ئەوەی بگەیەندرێت بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە