کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا لە سلێمانی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەوڵاوا لە کاتی کرێکاری لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان

١٤ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٠:٣٧

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەوڵاوا لە کاتی کرێکاری لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٣ی مەی ٢٠٢١)، کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوی “موختار محەمەدی” تەمەن ٤٤ ساڵ لە کاتی کار کردن لە گەڕەکی تانجەڕۆی سلێمانی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موختار محەمەدی لە کارگەیەکی چەو و لم کاری کردووە و بە هۆی بەربوونەوەی ئامێرێکی کارگەکەوە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

موختار محەمەدی خەڵکی گوندی سەروماڵ سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوان بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە