کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا لە کاتی کار کردن لە هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

٢٩ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٨:٥٣

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا لە کاتی کار کردن لە هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٢٠ی دێسامبری ٢٠٢١(،  کرێکارێک بە ناوی ئیحسان خوسرەوی تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی سەوڵاوا، لە کاتی کار کردن لە شاری ڕانیە سەر بە پارێزگای سلێمانی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی خوسرەوی، ئەم کرێکارە لە کاتی کار کردن و بە هۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەست داوە و لە بینایەک بەربووەتەوە.

ئیحسان خوسرەوی خێزاندار و باوکی منداڵێکە و خەڵکی بەخشی هەورامانی تەخت سەر بە شاری سەوڵاوایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە