کرێکارێکی خەڵکی شنۆ لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شنۆ کە بە هۆی بێکاری رووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو، لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

٢١ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٢:١٩

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شنۆ کە بە هۆی بێکاری رووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو، لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانویە ٢٠٢٠)، لاوێکی خەڵکی شنۆ بە ناوی “نەجمەدین ئەحمەدپوور” لە شاری هولێر، پایتەختی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەحمەدپوور، نەجمەدین تەمەن ٢٣ ساڵ بووە و بۆ کرێکاری رووی لە هەریمی کوردستان کردووە.

ئەو سەرچاوە لە درێژە ڕایگەیاندووە کە، ناوبراو خۆی هەڵواسیوە و تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو ڕوون نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە