کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کار و بە هۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست داوە.

٢٢ بەفرانبار ٢٧٢٠، ٢٠:٥٠

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کار و بە هۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست داوە.


بە گوێڕەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار (١١ی ژانویەی ٢٠٢١)، کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئەبووبەکر یەعقووبی بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا.


هەواڵنێری هەنگاو لە مەریوان ڕایگەیاند، ئەبووبەکر یەعقووبی لە کارگەی ئیستەکی مەریوان کرێکار بووە و دوای ئەوەی تەزووی کارەبا لێی داوە، گوازراوەتە بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری سنە و بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە