کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لە دەست دا

کرێکارێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سیامەند محەممەد پوور تەمەن ٣٩ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) بە هۆی ڕووداوی ک

٢٠ خەرمانان ٢٧٢٢، ٠٩:١٩


هەنگاو: یەکشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٠٢٢

کرێکارێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سیامەند محەممەد پوور تەمەن ٣٩ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سیامەند محەممەد پوور بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوێنی کارەکەی و بەربوونەوە لە نۆهەمی دووەمی بینایەک گیانی لە دەست داوە.

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە تێیدا کەمترین بایەخ بە گیانی کرێکاران دەدرێت و لە بواری ڕەچاوکردنی خاڵە ئیمنییەکان لە شوێنی کار بۆ کرێکاران، لە نێوان هەموو وڵاتانی جیهاندا لە ڕیزی ١٠٢ جێی گرتووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە