کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ڕەحەت سولەیمانی تەمەن ٣٦ ساڵە لە کاتی کار لە شاری نەغەدە و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.

١٦ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٠:٠٣


هەنگاو: یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ڕەحەت سولەیمانی تەمەن ٣٦ ساڵە لە کاتی کار لە شاری نەغەدە و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕەحمەت سولەیمانی ڕۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٦ی ئاگۆست ٢٠٢٢) لە کاتی جۆشکاری بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە سەر سەربانی کۆمپانیای پیشەیی خەلیفلیانی نەغەدە گیانی لەدەستدا.

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە تێیدا کەمترین بایەخ بە گیانی کرێکاران دەدرێت و لە بواری ڕەچاوکردنی خاڵە ئیمنییەکان لە شوێنی کار بۆ کرێکاران، لە نێوان هەموو وڵاتانی جیهاندا لە پلەی ١٠٢ جێی گرتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە