کرێکارێکی خەڵکی نەغەدە لە هەولێر گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی نەغەدە لە کاتی کار کردن لە شاری هەولێر، پایتخەتی هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

٧ خەرمانان ٢٧٢١، ٠٨:٥٨

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی نەغەدە لە کاتی کار کردن لە شاری هەولێر، پایتخەتی هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی “حەسەن مەعرووف پوور” تەمەن ٣٢ ساڵ لە کاتی کار کردن لە شاری هەولێر بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەسەن مەعرووف پوور خەڵکی گوندی دەشتی قوڕێی نەغەدە بووە و لەکاتی کار کردن بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە