کرێکارێکی خەڵکی نەغەدە لە هەولێر گیانی لە دەست دا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە کە لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بوو، بە .

٢٨ خەرمانان ٢٧٢١، ١٩:٥٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە کە لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بوو، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەمانانی ٢٧٢١ (١٩ی سێپتامبری ٢٠٢١)، کرێکارێکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی وەیسە کاردار لە کاتی کار کردن لە شاری هەولێر گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، وەیسە کاردار تەمەن ٣٣ ساڵ لەکاتی کار کردن لە بینایەکی چەند نۆهەمی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە.

وەیسە کاردار خەڵکی گوندی ‘دڕگ” سەر بە شاری نەغەدە بووە و ئێستا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە