کرێکارێکی خەڵکی پیرانشار بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی پیرانشار کە نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا لە هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە بە سەختی بریندار ببوو، گیانی لە دەست دا.

٢٢ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٥:١٠


هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی پیرانشار کە نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا لە هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە بە سەختی بریندار ببوو، گیانی لە دەست دا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٠ی مەی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی دربکە سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی ”ئەنوەر چەرخ ئەنداز“ لە یەکێک لە ناوندە دەرمانییەکانی شاری تەورێز گیانی لە دەست دا.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە زستانی ڕابردوو بە مەبەستی کرێکاری چوبووە هەرێمی کوردستان و لە ناو کێڵگەیەکی پەلەوەر لە ناوچەی بارزان ئیشی کردووە کە بە هۆی برووسک و تەقینەوەی بەرمیلی گازوایل تووشی سووتان بووە.


ئەنوەر چەرخ ئەنداز بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تەورێز کرا، بەڵام دوای دوو مانگ هەوڵی پزیشکەکان بێ ئاکام ماوە و گیانی لە دەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە