کرێکارێکی خەڵکی کامێران بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی لاوی خەڵکی کامێران لە کاتی کار و بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا.

٥ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٠:٥٧


هەنگاو: کرێکارێکی لاوی خەڵکی کامێران لە کاتی کار و بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ (٢٣ی فێوریوەری ٢٠٢٢)، کرێکارێکی گەنج بە ناوی ئومێد ڕەحمانی تەمەن ٢٢ ساڵ لە کاتی کار و بە هۆی تەزووی کارەبا و کەوتنەوە خوار لە بینایەکی سێ نهۆمی گیانی لەدەست دا.

جێگای ئاماژەیە کە ئومێد ڕەحمانی خەڵکی گوندی لۆن سەر بە شاری کامیارانە.

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە تێیدا کەمترین بایەخ بە گیانی کرێکاران دەدرێت و لە بواری ڕەچاوکردنی خاڵە ئیمنییەکان لە شوێنی کار بۆ کرێکاران، لە نێوان هەموو وڵاتانی جیهاندا لە پلەی ١٠٢ جێی گرتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە