کرێکارێکی دەرکراوی پترۆشیمی ئیلام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کرێکارێکی دەرکراوی کۆمپانیای پترۆشیمیی شاری چوار سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی محەممەد مەنسووری تەمەن ٣٢ ساڵ بە هۆی کێشەی ئابووری

١٧ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠٩:١٠


هەنگاو: دووشەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

کرێکارێکی دەرکراوی کۆمپانیای پترۆشیمیی شاری چوار سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی محەممەد مەنسووری تەمەن ٣٢ ساڵ بە هۆی کێشەی ئابووری و هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەممەد مەنسووری ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە ماڵەکەی خۆی هەڵواسیوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەممەد مەنسووری کرێکاری ڕۆژانەی پترۆشیمی چوار بووە و چەند مانگ پێش دوای چەند ساڵ کارکردن لەو کۆمپانیایە بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن بەرپرسانی کۆمپانیاکەوە دەرکراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە محەممەد مەنسووری خەڵکی شاری چوار و باوکی دوو منداڵی دوو ساڵان بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە