کرێکارێکی سەردەشتی لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سەردەشت کە لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بوو، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

٣٠ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٠:٠٥

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سەردەشت کە لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بوو، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (١٧ی ئاوریلی ٢٠٢١)، کرێکارێکی لاو بە ناوی “جەماڵ ئەحمەدی” خەڵکی گونی “نێوەژ”ی سەردەشت لە کاتی کرێکاری لە هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەماڵ ئەحمەدی لە کاتی کار کردن و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە