کرێکارێکی سەردەشتی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت کە لە شاری نەغەدە سەرقاڵی ئیش کردن بوو، بە هۆی تە

٢٧ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٠٢:٢٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت کە لە شاری نەغەدە سەرقاڵی ئیش کردن بوو، بە هۆی تەشەنە کردنی گازەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (١٥ی ئاوریلی ٢٠٢١)، کرێکارێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی خوسرەو ئیبراهیمی کە لە گوندی “گوڵ”ی نەغەدە لە ناو چادرێکدا سەرقواڵی کێشیک بووە، بە هۆی تەشەنەی گازەوە گیانی لە دەست داوە.

خوسرەو ئیبراهیمی خەڵکی گوندی بریسوێی سەردەشت و باوکی سێ منداڵ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە