کرێکارێکی سەقزی بە هۆی تەزووی کارەباوە لە سلێمانی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لە کاتی کارکردن لە شاری سلێمانی بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.

١ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ٢٠:٤١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لە کاتی کارکردن لە شاری سلێمانی بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢١ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی سەقزی بە ناوی " یاسین ئەمین خانی"  لە کاتی کاری ئاڵمێتربەندی لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان کارەبا گرتوویە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەست داوە. 

شایانی باسە ساڵانە خەڵکێکی زۆر لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە هۆی نەبوونی کار و کێشەی ئابووری، بە مەبەستی کار و دابینکردنی بژێوی ژیان روو لە باشووری کوردستان ئەکەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە