کرێکارێکی سەقزی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی لاوی خەڵکی سەقز بە هۆی نەبووی ئیمەنی لە شوێنی کارەکەی گیانی لە دەست دا.

١٠ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٣:٠٨

 

هەنگاو: کرێکارێکی لاوی خەڵکی سەقز بە هۆی نەبووی ئیمەنی لە شوێنی کارەکەی گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی بانەمەڕی ٢٠٢١ (٢٩ی ئاوریلی ٢٠٢١)، کرێکارێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی “ناسێح قاسمی” لەکاتی کار کردن لە گەڕەکەی “موعەلیم”ی ئەو شارە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناسێح قاسمی لە کاتێکدا سەرقاڵی ڕووخانی دیواری بینایەکی دوو نۆهەمی بووە، بە هۆی داڕمانی میچی خانووەکەوە گیانی لە دەستی داوە.

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە تێیدا کەمترین بایەخ بە گیانی کریکاران دەدرێت و لە بواری ڕەچاوکردنی خاڵە ئیمنییەکان لە شوێنی کار بۆ کرێکاران، لە نێوان هەموو وڵاتانی جیهاندا لە پلەی ١٠٢ جێی گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە