کرێکارێکی سەقزی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز سەر بە پارێزگای سنە لەکاتی کار کردن بە تراکتۆر بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

١٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٢٠:٥٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز سەر بە پارێزگای سنە لەکاتی کار کردن بە تراکتۆر بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٥ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێک لە گوندی بوبەکتانی شاری سەقز شۆفیرەکەی گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەقز ناسننامەی ئە وشۆڤێرەی سەید عەبدالە هاشمی ڕاگەیاندووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم ٤ کرێکاری لە کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە