کرێکارێکی سەقزی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

١٦ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٠:٥٨

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٥ی ژوئەنی ٢٠٢١)، کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “عوسمان دیدار” بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عوسمان دیدار چەند ڕۆژ پێش بە هپی ڕووداوی کارەوە لە بەرزایی بەربووەتەوە و بە سەختی بریندار بووە.

بە پشتەبستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ٩ کرێکار لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە