کرێکارێکی مەریوانی بە هۆی تەقینەوەی مین دەستێکی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە چووەتە سەر مین و بە سەختی بریندار بووە.

١٧ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٩:١٦

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە چووەتە سەر مین و بە سەختی بریندار بووە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ١٧ی رەزبەری ٢٧٢٠( ٨ی ئوکتۆبری ٢٠٢٠)، کریکارێکی مەریوانی بە ناوی "خوسرەو حەسەنی" بە هۆی تەقینەوەی مینی دژە نەفەر لە کوێستانی "کانی کون" لە نزیک گوندی قەمچیان بە سەختی بریندار بووە و دەستێکی پەڕیوە. 

خوسرەو حەسەنی، تەمەنی ٣٨ ساڵ و خێزاندار و باوکی سێ منداڵە و دەستی  چەپی لە بەشی مەچەکیەوە پەڕیوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بۆ هەنگاو وت کە خوسرەو خەڵکی گوندی "کۆرەدەرە" و دانیشتووی شاری مەریوان و ئێستا لە ناوەندێکی چارەسەریی مەریوان لە ژێر چاودێریی پزیشکی دایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە