کرێکارێکی مەریوانی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی شاری مەریوان لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

١٩ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٧:٣٩

 

هەنگاو: کرێکارێکی  خەڵکی شاری مەریوان لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٩ی مەی ٢٠٢١)، کرێکارێک بە ناوی “ئیسلام قادری” تەمەن ٤٠ ساڵ لەکاتی کار کردن لە شاری مەریوان بە هۆی ڕووفاوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیسلام قادری لەکاتی کار کردن بە هۆی تەزووی کارەباوە لە سەر داربەست بەربوویەتەوە و گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە