کرێکارێکی مەریوانی لە سنووری باشماخ گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کارکردن لە سنووری باشماخ بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.

١٥ بانەمەڕ ٢٧٢١، ٢٣:٢٠

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کارکردن  لە سنووری باشماخ بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٥ی مەی ٢٠٢١)، کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ڕەحمان مینویی لە کاتی کار کردن لە سنووری باشماخ کەوتووەتە نێوان دوو ترێلی بارهەڵگر و گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە مەریوان ڕایگەیاندووە کە ڕەحمان مینوویی خەڵکی گوندی کۆڵان، خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بووە.

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە تێیدا کەمترین بایەخ بە گیانی کریکاران دەدرێت و لە بواری ڕەچاوکردنی خاڵە ئیمنییەکان لە شوێنی کار بۆ کرێکاران، لە نێوان هەموو وڵاتانی جیهاندا لە پلەی ١٠٢ جێی گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە