کرێکارێکی مەریوانی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە دوو حەوتوو پێش لەکاتی کێڵانی زەوی تووشی ڕووداوی کار ببوو، گیانی لە دەست دا.

٢١ خەرمانان ٢٧٢١، ١٣:٠٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە دوو حەوتوو پێش لەکاتی کێڵانی زەوی تووشی ڕووداوی کار ببوو، گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢١ (١٢ی سێپتامبری ٢٠٢١)، کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ڕەحمان سووری تەمەن ٥٥ ساڵ بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەحمان سووری خەڵکی گوندی چۆڕ سەر بە شاری مەریوان نزیکەی دوو حەوتوو پێش لەکاتی کێڵانی زەوی بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆر بە سەختی بریندار ببوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە