کرێکارێکی مەهابادی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی لاوی خەڵکی مەهاباد لە کاتی کارکردن بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

٢٧ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٣:٥٥


هەنگاو: کرێکارێکی لاوی خەڵکی مەهاباد لە کاتی کارکردن بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشممە ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٥ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، کرێکارێکی لاوی خەڵکی مەهاباد لە کاتی کارکردن لە گوندی یوسووکەندی ئەو شارە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە.


هەواڵنیری هەنگاو لە شاری مەهاباد ناسننامەی ئەو کرێکارە لاوەی ”سەلام گوڵ سوور“ ڕاگەیاندووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کرێکارە لاوە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٣ کرێکار لە شارەکانی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە