کرێکارێکی پێترۆشێمی هەرسین گیانی لە دەست دا

هەنگاو: یەکێک لە کرێکارانی پێترۆشیمی ئوورە و ئامۆنیاکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی ئاگرکەوتنەوە گیانی لە دەست دا.

٦ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٢:٥١


هەنگاو: یەکێک لە کرێکارانی پێترۆشیمی ئوورە و ئامۆنیاکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی ئاگرکەوتنەوە گیانی لە دەست دا.


بەپێی ڕاپۆرتێک کە میدیا حکوومەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، شەوی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٤ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، بەشێک لە پێترۆشی ئوورە و ئامۆنیاکی هەرسین ئاگری گرتووە و دوو کرێکار تووشی سووتان بوون.


هێمەت عەلی شەکەری، فەرماندەی ئینتزامیی هەرسین لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە، ئەو دوو کرێکارە گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، بەڵام یەکێکیان کە پاسەوان بووە بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەست داوە.

ناوبراو هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوەی تەشەنەی گاز ڕاگەیاندووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە