کرێکارێكی خەڵکی سنە لە تاران گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی سنەیی لە تاران لە کاتی کارکردن تووشی رووداوی کار بوو و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.

١٤ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٤:٣٢

 

هەنگاو: کرێکارێکی سنەیی لە تاران لە کاتی کارکردن تووشی رووداوی کار بوو و  لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٣ی ڕەشەمەی ٢٧١٨/ ٤ی مارسی ٢٠١٩) کرێکارێکی کورد بە ناوی”محەمەد مەلایی” لە کاتی کار کردن لە تاران تووشی رووداوی کار بووە و گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە محەمەد مەلایی خەڵکی ئاوایی توار مەڵا، سەربە شاری سنە بووە و لە تاران سەرقاڵی کاری جۆشکاری بووە.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند محەمەد بە هۆی هەژاری بە ناچاری زێدی خۆی جیهێشتبو و رووی تاران کردبوو، ناوبراو تەنیا کوری بنەماڵەکەی و برای ٨ خوشک بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە