کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەران، برینداربوونی کۆڵبەرێکی گەنج لە سنووری بانە

لە درێژەی کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٥ی سێپتەمبەری ٢٧٢٢) کۆڵبە

١٤ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٦:١١


هەنگاو: دووشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢

لە درێژەی کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٥ی سێپتەمبەری ٢٧٢٢) کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی یاسین سەعیدی تەمەن ٢٢ ساڵ لە سنووری هەنگەژاڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یاسین سەعیدی لاقی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز کراوە.
یاسین سەعیدی خەڵکی گوندی ناوە سەر بە شارۆچکەی نەنۆڕی شاری بانەیە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای مانگی سێپتەمبەرەوە (٥ ڕۆژ) لانی کەم ١٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شارەکانی نەوسوود، بانە و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندار کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە