کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان، برینداربوونی ١١ کۆڵبەر لە ٤ ڕۆژدا

لە درێژەی کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەرانی کورد لە سنوورەکانی کوردستان، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی هیممەت عەبدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە

١٤ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٢:٠٦


هەنگاو: دووشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢

لە درێژەی کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەرانی کورد لە سنوورەکانی کوردستان، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی هیممەت عەبدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کرا. بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتە لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوو لانی کەم ١١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هیممەت عەبدی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی مزران سەر بە جوانڕۆ، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لە سنووری نەوسوود لە بەشی سەریەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و بۆ نەخۆشخانەی قودسی پاوە گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەرمانان (١ی سێپتەمبەر) هەتا یەکشەممە ١٣ی خەرمانان (٤ی سێپتەمبەر) لانی کەم ١١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود، بانە و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە