کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە، لە پێنج ڕۆژدا ١٦ کۆڵبەر بریندار کراون

لە درێژەی کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی شۆڕش باشبڵاغی خەڵکی س

١٦ خەرمانان ٢٧٢٢، ٠٨:٤٣


هەنگاو: چوارشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢

لە درێژەی کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی شۆڕش باشبڵاغی خەڵکی سەقز و زانا ئیسماعیلی خەڵکی مەریوان ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا بریندار کراون گەیشتووەتە ١٦ کەس.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢)، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی شۆڕش باشبڵاغی لە بەشی دەست و لاقیەوە بە سەختی بریندار بوو.

جێگای ئاماژەیە کە شۆڕش باشبڵاغی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانان (٣ی سێپتەمبەر) کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی زانا ئیسماعیلی تەمەن ٢٢ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

ئەم کۆڵبەرە گەنجە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و ١٤ پارچە ساچمە بەر جەستەی کەوتووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای مانگی سێپتەمبەرەوە (٥ ڕۆژ) لانی کەم ١٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شارەکانی نەوسوود، مەریوان، بانە و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندار کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە