کوژران و بریندار بوون و بێ سەر و شوێن بوونی ١٨ کۆڵبەر لە مانگی ژانویەی ٢٠٢٢ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانی کەم ١٨ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار و بێ سەر و شوێن بوون.

١٢ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٠:٢٠

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانی کەم ١٨ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار و بێ سەر و شوێن بوون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠٢٢ دا، لانی کەم ١٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان یان کوژراون، یان بریندار و بێ سەر و شوێن کراون کە ٥٥.٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا دوو کۆڵبەر کوژراوە و ١٣ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون و سێ کۆڵبەری خەڵکی ئورمیەش نزیکەی ٢٠ ڕۆژە کە بێ سەر و شوێن بوون.
زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە ١٠ حاڵەت بووە.

چۆنیەتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ: ١٠ حاڵەت (١ کوژراو و ٩ بریندار) کە دەکاتە ٥٥.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: ٢ حاڵەت (٢ بریندار) کە دەکاتە ١١. ٢٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ٤ حاڵەت (١ بریندار ٣ بێ سەر و شوێن) کە دەکاتە ٢٢٪٪ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: ٢ حاڵەت (١ کوژراو ١ بریندار) کە دەکاتە ١١. ٢٥٪ کۆی حاڵەتەکان.


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٣ حاڵەت (٢ بریندار).
پارێزگای سنە: ٥حاڵەت (١ کوژراو و ٤ بریندار).
پارێزگای کرماشان: ١٠ حاڵەت (١ کوژراو ٩ بریندار)


ئەو هێزەی کە تەقەی کردووە
هەنگی سنووری: ٩ حاڵەت (١ کوژراو و ٨ بریندار)
هێزی ئینتزامی: ١ حاڵەت (١ بریندار)
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە