کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری رەبەت بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە هەڵدێر بە سەختی بریندار و کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقینەوەی مین گیانی کەدەست دا.

٢٠ خەرمانان ٢٧١٨، ١٠:٣١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری رەبەت بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە هەڵدێر بە سەختی بریندار و کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقینەوەی مین گیانی کەدەست دا.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە (٢٠ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١١ی سێپتامبری ٢٠١٨)، کۆڵبەرێکی ٤٧ ساڵ خەڵکی ئاوایی کانی زەرد لە کوێستانی مامەند سەر بە ناوچەی هەڵشۆی هەرێمی کوردستان بە ناوی (ئەسەکەندەر گاگەشی) کوڕێ ئەحمەد لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی دەست دا.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی قەڵادزەێ لە هەرێمی کوردستان.

لەلایەکی دیکەوە و هاوکات کۆڵبەریکی دیکەی خەڵکی رەبەت لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە ٢٣ ساڵانەی حوسێن ئەحمەدی کوڕی سەید ئەحمەد ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری سەردەشت گوازراوەتەوە و ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە