کوژران و بریندار بوونی سی کۆڵبەر بەهۆی تەقینەوەی مین + ئامار

هەنگاو: لە سنووری مەریوان سێ کۆڵبەری بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونە قوربانی.

٣ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٠٧:٤٣

 

هەنگاو: لە سنووری مەریوان سێ کۆڵبەری بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (٣ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٨)، لە سنووری  گوندی دەرەوەرانی مەریوان سێ کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوون بە قوربانی کە دوو کەسیان گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی کە گیانیان لە دەست داوە ”عەلی نادری“ خەڵکی گوندی ”گەوەن توو“ سەر بە شاری دیواندەرە و ”عەبدوڵڵا محەمەدزادە“ خەڵکی گوندی ”تینال“ سەر بە شاری مەریوان ڕاگەیاندووە.

هەروەها کۆڵبەرێکی خەڵکی سنە بە ناوی“حەمید باینچۆ“ خەڵکی گوندی باینجۆ لەو ڕووداوەدا لاقێکی لە دەست داوە.

سپای پاسداران ئێران بە مەبستی ڕێگری کردن لە هاتووچۆی هێزە کوردستانییەکان ئەمساڵ بە شێوەیەکی بەرفراوان سنوورەکانی کوردستانی مین ڕێژ کردووە کە کوژران و بریندار بوونی دەیان کۆڵبەری لێکەوتووەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوی ٦ مانگی ڕابردوودا ١٠ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی کە ٢ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە