کوژران و بریندار بوونی سێ پاسدار لەسەوڵاوا

هەنگاو: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری کە لەنێوان سپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتە ئاراوە، سێ پاسدار کوژران و بریندار بوون.

٤ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٨:٣٢

 

هەنگاو: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری کە لەنێوان سپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتە ئاراوە، سێ پاسدار کوژران و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی (٤ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٢٦ی ژوئیەی ٢٠١٩)، لە بەرزاییەکانی کۆساڵان لە سەوڵاوا تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان سپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتووەتە ئاراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەوڵاوا ڕایگەیاند کە  ئەو شەڕە لە هەوارگەی ژونێ لە نێوان دگاگا و ڕوار  هاتووەتە ئاراوە پاسدارێکی خەڵکی قوروە بە ناوی “سەید هادی ئوجاق” کوژراوە و دوو پاسداری دیکەش بریندار بوون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ حیزبێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی شەڕەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە لایەنی ئەو شەڕە گریلاکانی پژاک بوون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە میدیاکانی نزیک لە سپای پاسداران هیچ هەواڵێکیان لەو بارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە