کوژران و بریندار بوونی سێ ئەندامی سپای پاسداران بە هۆی تەقینەوەی مین

هەنگاو: ئەندامێکی سپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کوژرا و دووی دیکەش بریندار بوون.

١٤ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٤:١٤

 

هەنگاو: ئەندامێکی سپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کوژرا و دووی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٣ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، بە هۆی تەقیەنوەی مین لە نزیک یەکێک لە پایگاکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی مەریوان، ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی ”هۆشیار ئەردەڵان“ خەڵکی سنە گیانی لە دەست داوە کە پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی ”حەمزە“ی سپای پاسداران ئەمڕۆ پشتڕاستی کردووەتەوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە دوو ئەندامی دیکەی سپای پاسداران لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو مینەدا بریندار بوون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

ئەو دوو ئەندامەی سپای پاسداران بە مەبەستی چارەسەرەیی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە