کوژران و بریندار بوونی ۱۸ کۆڵبەر لە مانگی سێپتامبری ٢٠٢١ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ١٨ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

٨ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٤:٠١

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ١٨ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتامبری ٢٠٢١ دا، لانیکەم ١٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٦٦.٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانو تورکیا بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٨ کۆڵبەر کوژراون و ١٠ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە ٩ حاڵەت بووە.

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٢ حاڵەت (٧ کوژراو و ٥ بریندار) کە دەکاتە ٦٦.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ٢ حاڵەت (١ کوژراو و ١ بریندار) کە دەکاتە ١١٪ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی هاتووچۆ: ٤ حاڵەت (٤ بریندار) کە دەکاتە ٢٢.٥٪ کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت ( ٤ کوژراو ).

پارێزگای سنە: ٥ حاڵەت ( ٣ کوژراو و ٢ بریندار ).

پارێزگای کرماشان: ٩ حاڵەت ( ١ کوژراو و ٨ بریندار )


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە