کوژران و بریندار بوونی ١٧ کۆڵبەر لە مانگی فێبریوەری ٢٠٢٢ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانی کەم ١٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١٠ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٠٩:٥١

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانی کەم ١٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێبریوەری ٢٠٢٢ دا، لانی کەم ١٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان یان کوژراون، یان بریندار کراون کە ٣٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٦ کۆڵبەر کوژراوە و ١١ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە ٩ حاڵەت بووە.

چۆنیەتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ: ٦ حاڵەت (١ کوژراو و ٥ بریندار) کە دەکاتە ٣٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: ٤ حاڵەت (٤ بریندار) کە دەکاتە٢٣٪ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ٢ حاڵەت (٢ کوژراو) کە دەکاتە ١٢٪ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: ٢ حاڵەت (٢ بریندار) کە دەکاتە ١٢٪ کۆی حاڵەتەکان.
گاز گرتوویی: ٢ حاڵەت (٢ کوژراو) کە دەکاتە ١٢٪ی کۆی حاڵەتەکان.
جەڵتەی دڵ: ١ حاڵەت (١ کوژراو) کە دەکاتە ٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١ حاڵەت (١ کوژراو).
پارێزگای سنە: ٧حاڵەت (٢ کوژراو و ٥ بریندار).
پارێزگای کرماشان: ٩ حاڵەت (٣ کوژراو ٦ بریندار)

ئەو هێزەی کە تەقەی کردووە
هەنگی سنووری: ٤ حاڵەت (٤ ٨ بریندار)
سوپای پاسداران: ٢ حاڵەت (١ کوژراون و ١ بریندار)

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە