کوژران و بریندار بوونی ۱۵ کۆڵبەر لە مانگی مارسی ٢٠٢١ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١١ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٢١:٢٣

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ۱۵ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ۸۰٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ۳ کۆڵبەر کوژراون و ۱۲ کۆڵبەریش بریندار بوون. جێگەی ئاماژەیەیە کە یەکێک لە کۆڵبەرەکان لە ژیر ئەشکەنجەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا گیانی لە دەست داوە.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان هەر کامەیان بە ٦ حاڵەت تۆمار کراوە و سەرجەم کوژراوەکانیش خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون.

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٢ حاڵەت (١٢ بریندار) کە دەکاتە ٨٠٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ٢ حاڵەت (٢ کوژراو) کە دەکاتەن ١٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.

لێدان و کوتانی هێزە چەکدارەکان: ١ حاڵەت (١ کوژراو) کە دەکاتە ٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٣ حاڵەت ( ٣ کوژراو).

پارێزگای سنە: ٦ حاڵەت ( ٦ بریندار ).

پارێزگای کرماشان: ٦ حاڵەت ( ٦ بریندار )


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە