کوژران و بریندار بوونی ٣٣ کۆڵبەر لە مانگی مارسی ٢٠٢٢ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانی کەم ٣٣ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد

١٢ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ١٢:٤٧

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانی کەم ٣٣ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو ٩٤٪ بەرز بووەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٢ دا، لانی کەم ٣٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان یان کوژراون، یان بریندار کراون کە ٤٣٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٢ کۆڵبەر کوژراوە و ٣١ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە ٢٨ حاڵەت بووە.


چۆنیەتی کوژران یان بریندار بوون

تەقەی ڕاستەوخۆ: ١٤ حاڵەت (١ کوژراو و ١٣ بریندار) کە دەکاتە ٤٣٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ٣ حاڵەت (١ کوژراو و ٢ بریندار) کە دەکاتە ٩٪ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: ١٦ حاڵەت (١٦ بریندار) کە دەکاتە ٤٨٪ کۆی حاڵەتەکان.


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٢ حاڵەت (١ کوژراو و ١ بریندار)
پارێزگای سنە: ٣حاڵەت (١ کوژراو و ٢ بریندار)
پارێزگای کرماشان: ٢٨ حاڵەت (٢٨ بریندار)


ئەو هێزەی کە تەقەی کردووە

هەنگی سنووری: ١٣ حاڵەت (١ کوژراو و ١٢ بریندار)
هێزی ئینتزامی: ١ حاڵەت (١بریندار)
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە