کوژران و بریندار بوونی ١٧ کۆڵبەر لە مانگی مەی ٢٠٢١ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ١٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان

١١ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٩:٥٦

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ١٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ١٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨٢.٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٤ کۆڵبەر کوژراون و ١٣ کۆڵبەریش بریندار بوون. جێگەی ئاماژەیەیە کە یەکێک لە کۆڵبەرەکان کە بریندار بووە بە تەقەی هێزەکانی تورکیا پێکراوە.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە تۆمار کراوە کە ٧ حاڵەت بووە.

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٤ حاڵەت (٣ کوژراو و ١١ بریندار) کە دەکاتە ٨٢.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ٢ حاڵەت (١ کوژراو و ١ بریندار) کە دەکاتەن ١٢٪ی کۆی حاڵەتەکان.

تەقینەوەی مین: ١ حاڵەت (١ بریندار) کە دەکاتە ٥.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٥ حاڵەت ( ٢ کوژراو و ٣ بریندار).

پارێزگای سنە: ٧ حاڵەت ( ٧ بریندار ).

پارێزگای کرماشان: ٥ حاڵەت ( ٢ کوژراو و ٣ بریندار )


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە