کوژران و بریندار بوونی ١٩ کۆڵبەر لە مانگی ژوئەنی ٢٠٢١ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ١٩ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١٠ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٠:٣٣

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ١٩ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ١٩ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨٩.٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٨ کۆڵبەر کوژراون و ١١ کۆڵبەریش بریندار بوون. جێگەی ئاماژەیەیە کە دوو لە کۆڵبەرەکان کە بریندار بوون بە تەقەی هێزەکانی تورکیا و عێراق پێکراون.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە تۆمار کراوە کە ١٠ حاڵەت بووە. ٤ حاڵەتی کوژرانی کۆڵبەران لەو پارێزگایە تۆمار کراوە.

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٧ حاڵەت (٧ کوژراو و ١٠ بریندار) کە دەکاتە ٨٩.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ٢ حاڵەت (٢ بریندار) کە دەکاتەن١٠.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٢ حاڵەت ( ٢ کوژراو ).

پارێزگای سنە: ١٠ حاڵەت ( ٤ کوژراو و ٦ بریندار ).

پارێزگای کرماشان: ٧ حاڵەت ( ٢ کوژراو و ٥ بریندار )


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە