کوژران و بریندار بوونی ٢١ کۆڵبەر لە مانگی ژوئەنی ٢٠٢٢ دا

لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانی کەم ٢١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو کە ٢٢

١٠ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٢:٠٥


هەنگاو: هەینی ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانی کەم ٢١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو کە ٢٢ حاڵەت بووە، یەک حاڵەت واتە ٥٪ کەمی کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠٢٢ دا، لانی کەم ٢١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان یان کوژراون، یان بریندار کراون کە ٥٧٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا دوو کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٩ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە ١١ حاڵەت بووە. هەروەها ٤ کۆڵبەر کە بوونەتە قوربانی تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.


چۆنیەتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ: ١٢ حاڵەت (١٢ بریندار) کە دەکاتە ٥٧٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوەکان: ٧ حاڵەت (٢ کوژراو و ٥ بریندار) کە دەکاتە ٣٣.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان بە قونداخی چەک و باتۆم: ٢ حاڵەت (٢ بریندار) کە دەکاتە ٩.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١ حاڵەت (١ بریندار)
پارێزگای سنە: ١٠حاڵەت (١٠ بریندار)
پارێزگای کرماشان: ١١ حاڵەت (٢ کوژراون و ٩ بریندار)

ئەو هێزەی کە تەقەی کردووە
هەنگی سنووری: ١١ حاڵەت (١١ بریندار)
سوپای پاسداران: ١ حاڵەت (١ بریندار)
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە