کوژران و برینداربوونی دوو برای کۆڵبەر لە سنووری بانە

شەوی شەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٣ی جولای ٢٠٢٢)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری» ماڵتە «تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو برای کۆڵبەر ب

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠٠:٠٤


هەنگاو: یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

شەوی شەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٣ی جولای ٢٠٢٢)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ماڵتە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو برای کۆڵبەر بە ناوەکانی عەلی یوونسی و سەعدوڵڵا یوونسی ٢٥ ساڵە خەڵکی گوندی گڵە سوورە بە سەختی بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە گوازراونەتەوە و سەعدوڵڵا کە پشتی پێکراوە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

هەروەها عەلی لاقی بریندار بووە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە. جێگای ئاماژەیە کە سەعدوڵڵا کە کوژراوە سێ مانگ پێش ئێستا ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.

ئەم دوو کۆڵبەرە کە برای یەکتری بوون، هەر دوویان خێزاندارن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە