کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ٢٥ خۆپێشاندەر لە شاری سنە

هەنگاو: دوای ئەوەیکە خەڵکی سنە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەرزبوونەی نرخی بەنزین ڕژانە سەر شەقامەکان، هێزە ئەمنییەکان بە بێ هیچ د

٢٥ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٢١:٢١

 

هەنگاو: دوای ئەوەیکە خەڵکی سنە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەرزبوونەی نرخی بەنزین ڕژانە سەر شەقامەکان، هێزە ئەمنییەکان بە بێ هیچ دەستپاراستنێک تەقەیان لە خەڵک کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩)، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی شاری سنە کردووە و لانیکەم ٢٦ هاووڵاتی کوژران و بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان، لاویکی تەمەن ١٦ ساڵ کوژراوە و لانیکەم ٢٥ کەسی دیکە بریندارن.

تا ئێستا بە هۆی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت و تەلەفوون لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵات و شاری سنە، هەنگاو نەیتوانیوە ناسنامەی قوربانیان ڕوون بکاتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە