کوژران و برینداربوونی ٣٠ هاووڵاتیی مەدەنی کورد لە ساڵی ٢٠٢١ دا + لیستی ناوەکان

هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی چەندین هاووڵاتیی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون یان بریندار کراون کە بەدواداچوونی بنەما\

٣ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٠٠:٠١

 

هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی چەندین هاووڵاتیی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون یان بریندار کراون کە بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە دادگاکانی ئێراندا لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینیدا لانیکەم ٣٠ هاووڵاتیی مەدەنی کورد لە پارێزگاکانی کرماشان، سنە و ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی کە ١٣ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٧ کەسی دیکەشیان بریندار بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ناو قوربانیەکاندا کچێکی تەمەن ٤ ساڵ و ٣ ژن بوونیان هەیە و هاووڵاتییەکی خەڵکی حەکاری باکوری کوردستانیش لەلاین هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژراوە.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای کرماشان: ٧ حاڵەت کە دەکاتە ٢٣٪ی کۆی حاڵەتەکان.

پارێزگای سنە: ٨ حاڵەت کە دەکاتە ٢٦.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

پارێزگای ئورمیە: ١٤ حاڵەت کە دەکاتە ٤٦.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

پارێزگای لوڕستان: ١حاڵەت کە دەکاتە ٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

ئەو هێزە چەکدارەی کە تەقەی کردووە

هەنگی سنوور: ٧ حاڵەت

هێزی تایبەت: ٤ حاڵەت

سپای پاسداران: ٤ حاڵەت

هێزی ئینتزامی: ١٢ حاڵەت

وەزارەتی ئیتلاعات: ٣ حاڵەت

 

توێژی کۆمەڵایەتی قوربانییەکان

سیاسی: ٢ حاڵەت

مەدەنی: ٢٠ حاڵەت

شوان: ٦ حاڵەت

نادیار: ٢ حاڵەت

 

داگرتنی فاتیلی  PDFی لیستی ناوەکان

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە