کوژران و برینداربوونی ٣٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە لە ماوەی کەمتر لە ٦ مانگدا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان لە سنوورەکانی بانە بریندار کرا و بەمەش لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە لە

٢٣ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٣:٢٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان لە سنوورەکانی بانە بریندار کرا و بەمەش لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە لە سنوورەکانی شاری بانە ٣٣ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٣ی ژوئەنی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “مەسعوود خزرنژاد” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن یەکێک لە فەرماندەکانی پایگای هەنگەژاڵ بە ناوی “کاشانی” تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار کراوە.

مەسعوود خزرنژاد دوای بریندار کران بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی ئەو شارە کراوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ هەتا ئێستا (کەمتر لە شەش مانگ)، لانیکەم ٣٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە بوونەتە قوربانی کە ٦ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٢٧ کەسیان بریندار بوون. هەروەها ٢٥ کەسیان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون یان بریندار کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە