کوژران و برینداربوونی ١٢ کۆڵبەر لە مانگی فێوریەدا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی فێوریەی ئەمساڵدا لانیکەم ١٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون کە بە نیسبەت مانگی ژانویە ٦٦٪ کەمی کردووە.

٩ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٣:٣٥

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی فێوریەی ئەمساڵدا لانیکەم ١٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون کە بە نیسبەت مانگی ژانویە ٦٦٪ کەمی کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێوریەی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی لانیکەم ١٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون کە کەسێکیان کوژراوە و ١١ کەسیان بریندار بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژراوە و ١١ کۆڵبەریش بریندار بوون کە ٥ کەسیان خەڵکی پارێزگای سنە، ٥ کەسیان خەڵکی پارێزگای ئورمیە و کەسێکیان خەڵکی پارێزگای کرماشان بوون.

لە کۆی ئەو ١١ کۆڵبەرە کە بریندار بوون ٨ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، دوو کەسیان بە هۆی ڕووداوی سروشتی و کەسێکیشان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.

لە ماوەی مانگی ژانویەدا لانیکەم ٣٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژرابوون یان بریندار کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە